سورەت 6 · جوزء 8
سورة الأنعام · 6:129
وَكَذَٰلِكَ نُوَلِّي بَعْضَ الظَّالِمِينَ بَعْضًا بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ
ههر بهو شێوهیهش ستهمکاران دهکهینه پشتیوان و خۆشهویست و هاوکاری یهکتر، بههۆی ئهو کارو کردهوانهی که دهیانکرد.
تەفسیر
ھەروەک جنۆکە سەركەش و خراپەکارەکانمان کردە سەرپەشتیار بەسەر ھەندێک لەمرۆڤەکان و زاڵمان کردن بەسەر ھەندێکیاندا تاوەکو گومڕایان بکەن و سەریان لی بشێوێنن، ھەر بەو شێوەیەش ھەموو ستەمکارێک زاڵ دەکەین بەسەر ستەمکارێکی تردا، کە ھانی بدات لەسەر خراپەکاری و دووری بخاتەوە لە کاری خێر و چاکە و لێی بێ نیاز بێت ، ئەوەش وەک سزایەک لە بەرامبەر ئەو تاوان و گوناھ و خراپەکاریانەی کە ئەنجامی دەدەن.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە