سورەت 6 · جوزء 8

سورة الأنعام · 6:130

يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ وَالْإِنْسِ أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌ مِنْكُمْ يَقُصُّونَ عَلَيْكُمْ آيَاتِي وَيُنْذِرُونَكُمْ لِقَاءَ يَوْمِكُمْ هَٰذَا ۚ قَالُوا شَهِدْنَا عَلَىٰ أَنْفُسِنَا ۖ وَغَرَّتْهُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا وَشَهِدُوا عَلَىٰ أَنْفُسِهِمْ أَنَّهُمْ كَانُوا كَافِرِينَ

(له ڕۆژی قیامه‌تدا خوا ده‌فه‌رموێت): ئه‌ی ده‌سته‌ی په‌ری و ئینسان، ئایا پێغه‌مبه‌رانتان له خۆتان بۆ نه‌هات، که ئایه‌ته‌کانی من و ڕووداوه‌کان به‌سه‌رتاندا بخوێننه‌وه و ئاگادارتان بکه‌ن و بتانترسێنن له‌وه‌ی که ئه‌م ڕۆژه‌تان بۆ پێش دێت؟! (هه‌موو به‌یه‌کده‌نگ) ده‌ڵێن: ڕاسته ئێمه خۆمان شایه‌تی له‌سه‌ر خۆمان ده‌ده‌ین (به‌ڵام ئه‌وانه کاتی خۆی) ژیانی دنیا سه‌ری لێشێواندن و هه‌ڵی خه‌ڵه‌تاندن و شایه‌تیان له‌سه‌ر خۆیاندا که به‌ڕاستی کاتی خۆی بێ باوه‌ڕ بوون.

تەفسیر

لەڕۆژی قیامەتدا پێیان دەڵێین : ئەی گرۆی ئادمی و جنۆکە ، مەگەر ھەر لە رەگەزی خۆتان (كە ئەوانیش لە ئادەمین) پێغەمبەرتان بۆ نەھات؟ کە ئەوەی لە لایەن خواوە بۆیان دابەزێنراوە بۆیان بخوێننەوە ، وە بتانترسێنن لە گەیشتن بەم ڕۆژە، كە ئەویش ڕۆژی قیامەتە ؟ ئەوانیش لە وەڵامدا وتیان : بەڵێ، ئەمڕۆ دان دەنێین بەوەدا و شاھیدی لەسەر خۆمان دەدەین، کە پێغەمبەرەکانت ھاتن و ھەموو شتێکیان پێگەیاندین، وە دانمان نا بە گەیشتن بە ئەم ڕۆژە ، بەڵام پێغەمبەرەکانی تۆمان بە درۆ زانی ، وە ھاتنی ئەم ڕۆژە و گەیشتنمان پێی بە درۆ دانا. بەڵام ڕازاوەیی و زرق و برق و ناز و نیعمەتی بڕاوەی دونیا فریویدان، وە دانیان نا پێیدا و شاھیدیان لەسەر خۆیاندا کە لە دونیادا بێباوەڕ بوون بەخوا و بە پێغەمبەرەکانی، بەڵام ئەو دان پێدانان و شاھیدی دانە لەسەر خۆ و باوەڕھێنانەی ئەو کاتە ھیچ سودێکیان پێ ناگەیەنێت، چونکە تازە کاتەكەی بەسەرچووە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە