سورەت 6 · جوزء 7
سورة الأنعام · 6:108
وَلَا تَسُبُّوا الَّذِينَ يَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ فَيَسُبُّوا اللَّهَ عَدْوًا بِغَيْرِ عِلْمٍ ۗ كَذَٰلِكَ زَيَّنَّا لِكُلِّ أُمَّةٍ عَمَلَهُمْ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّهِمْ مَرْجِعُهُمْ فَيُنَبِّئُهُمْ بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ
(ئه‌ی ئیمانداران) نه‌که‌ن جوێن بده‌ن به‌و بت و شتانه‌ی که (نه‌فامان) هاواری لێده‌که‌ن و ده‌یپه‌رستن بێجگه له‌خوا، نه‌وه‌کو ئه‌وانیش به‌ناحه‌ق و به‌نه‌فامی جوێن بده‌ن به‌خوا، (چونکه ئه‌وانه) نایناسن و قه‌دری نازانن، ئا به‌و شێوه‌یه ئێمه بۆ هه‌ر گه‌ل و ئوممه‌تێک کرده‌وه‌که‌یانمان ڕازاندۆته‌وه، له‌وه‌ودوا گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌ر بۆ لای په‌روه‌ردگاریانه، ئه‌وسا ئاگاداریان ده‌کاته‌وه به‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد.
تەفسیر
ئەی باوەڕداران جنێو مەدەن بەو بتانەی کە ئەو موشریک وبتپەرستانە لەگەڵ خوا دەیانپەرستن، ئەگەرچی ئەو بتانە ڕسواترین شتن وھەر شایانی تانە وتەشەر وجنێو پێدانن، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەوانیش بە جەھل ونەفامی خۆیان جنێو نەدەن بەخوای گەورە وسنوور نەبەزێنن لەبەرامبەریدا ئێوە جنێو مەدەن بەخواکانیان، ھەروەک چۆن گومڕایی وسەرلێشێواویەکانیانمان بۆ ڕازاندونەتەوە، ھەر بەو شێوەیە بۆ ھەموو گەل ونەتەوەیەکیش کاروکردەوەکانیانمان لەچاکە وخراپە بۆ ڕازاندونەتەوە، ئەوانیش ھەر ئەوەی بۆیان ڕازێنرابوویەوە کاریان پێ‌کرد وجێ بەجێیان کرد، لەپاشانیش لەڕۆژی دواییدا ھەر بۆلای خوای گەورە دەگەڕێنەوە، ئەویش لەھەموو کاروکردەوەیەک کەلە دونیادا کردوویانە ئاگاداریان دەکاتەوە، وە پاداشت وسزاشیان لەسەر دەداتەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە