سورەت 6 · جوزء 7
سورة الأنعام · 6:109
وَأَقْسَمُوا بِاللَّهِ جَهْدَ أَيْمَانِهِمْ لَئِنْ جَاءَتْهُمْ آيَةٌ لَيُؤْمِنُنَّ بِهَا ۚ قُلْ إِنَّمَا الْآيَاتُ عِنْدَ اللَّهِ ۖ وَمَا يُشْعِرُكُمْ أَنَّهَا إِذَا جَاءَتْ لَا يُؤْمِنُونَ
موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران سوێندی گه‌وره‌یان به‌خوا ده‌خوارد: که سوێند بێت ئه‌گه‌ر موعجیزه‌یه‌کیان بۆ بێت ئه‌وه بێگومان باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن، پێیان بڵێ: به‌ڕاستی هه‌موو به‌ڵگه‌و موعجیزه‌کان ته‌نها لای خوایه و به‌ده‌ست ئه‌وه، جا ئێوه چووزانن، چونکه له‌وانه‌یه ئه‌و داخوازی و موعجیزه و به‌ڵگانه‌شیان بۆ پێش بهێنین هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن.
تەفسیر
موشریک وبتەپەرستەکان سوێندی قورسیان بەخوا خوارد ووتیان: ئەگەر ھاتوو موحەممەد ئەو بەڵگە ونیشانانەی بۆ ھێنان کە داوایان کردبوو ئەوا باوەڕی پێدەھێنن، جا تۆیش ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: بەڵگە ونیشانەکان لای من نیه تاوەکو بۆتان دابەزێنم بەڵکو لەلای خوای گەورەن ئەو ھەرکاتێک وویستی دایان دەبەزێنێت، ئەی باوەڕداران ئایا ئێوە دەزانن ئەو بتپەرستانە ئەگەر ئەو بەڵگە ونیشانە وموعجیزانەشیان بۆ بێت کە داوایان کردبوو ئایا باوەڕ ناھێنن؟ نەخێر ھەرگیز باوەڕ ناھێنن وبەردەوام دەبن لەسەر سەرسەختی وملھوڕی خۆیان، چونکە ئەوان نایانەوێت باوەڕ بھێنن وشوێن ھیدایەت وھەق وڕاستی بکەون.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە