سورەت 6 · جوزء 7
سورة الأنعام · 6:107
وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا أَشْرَكُوا ۗ وَمَا جَعَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا ۖ وَمَا أَنْتَ عَلَيْهِمْ بِوَكِيلٍ
خۆ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت (بیویستایه و شایسته بوونایه هیدایه‌تی ده‌دان) هاوه‌ڵگه‌ر نه‌ده‌بوون، خۆ ئێمه تۆمان نه‌کردووه‌ته چاودێری به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه و تۆ ده‌سه‌ڵاتت به‌سه‌ریاندا نیه (تا به‌زۆر هیدایه‌تیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنیت).
تەفسیر
ئەگەر پەروەردگارت بیویستایە کە ھیچ کەس ھاوبەشی بۆ دانەنایە، ئەوا ھیچ کەس ھاوبەشی بۆ دانەدەنا ونەیاندەتوانی ھاوبەشی بۆدابنێن، بەڵکو ھەموویان ڕێگای ڕاستیان دەەگرتەبەر، ئەوەش بزانە ئەی پێغەمبەر کەئێمە تۆمان نەکردووە بەچاودێر بەسەریانەوە کە کاروکردەوەیان بژمێريت وتۆماری بکەیت لەسەریان، وە پارێزەر وبریکاری کاروباریشیان نیە، بەڵکو تۆ تەنھا پێغەمبەر ونێردراوی خوایت، وە تەنھا ئەوەشت لەسەرە ئەوەی خوای گەورەش پێی ڕاگەیاندوویت بەوانی ڕابگەیەنیت.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە