سورەت 59 · جوزء 28
سورة الحشر · 59:23
هُوَ اللَّهُ الَّذِي لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ الْمَلِكُ الْقُدُّوسُ السَّلَامُ الْمُؤْمِنُ الْمُهَيْمِنُ الْعَزِيزُ الْجَبَّارُ الْمُتَكَبِّرُ ۚ سُبْحَانَ اللَّهِ عَمَّا يُشْرِكُونَ
خوا ئه‌و زاته‌یه که جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه پاشای هه‌موو بوونه‌وه‌ره، پاك و بێگه‌ردو پوخته، ئاشتی خواز و ئاشتی په‌روه‌ره، ئاسایش به‌خش و په‌ناگای ئیماندارانه، ده‌سه‌ڵاتداره و چاودێری دروستکراوه‌کانیه‌تی، باڵاده‌سته، خاوه‌نی خێری بێسنووره، گه‌وره‌یه و خۆی به‌گه‌وره ده‌زانێت، پاکی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و خوایه‌یه له‌وه‌ی تینه‌گه‌یشتوان شه‌ریك و هاوه‌ڵی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن.
تەفسیر
خوا ئەو زاتەیە کە جگە لە خۆی ھیچ پەرستراوێکی بەهەق نییە، وە زانایە بە ھەموو (کار‌و کردەوە و شتە) نھێنی (غەیبیاتەکان) و ئاشکراکانیش، هیچ شتێكی لا شاراوە نییە ، ھەر ئەویشە بە بەزەیی و بەخشندە و میھرەبان، ڕەحم و بەزەیی ئەو هەموو جیهانیانی گرتوەتەوە، پادشا و دەسەڵاتدارە ، پاكوبێگەردە لە هەموو كەم و كورتییەك، وە سەلامەتە لە هەموو عەیب و عارێك، بە ئایەت و نیشانە و موعجیزە بێ وێنەكانی ڕاستگۆیی پێغەمبەرەكانی سەلماندووە، چاودێرە بەسەر كاروكردەوەی بەندەكانیەوە، زاڵ و بەدەسەڵاتە،و هیچ كەسێك زاڵ نابێت بەسەریدا، بەهێز و دەسەڵاتی خۆی هەموو شتێكی ژێر فەرمانی خۆی خستووە، گەورە و زاتێكی بەرزه و ستەم لەكەس ناكات، وە پاکوبێگەردی بۆ زاتی پیرۆزی ئەو لەهەر شتێك کە ھاوەڵ پەیداکەران لەبت و دار دەیكەن بە هاوەڵ و شەریك بۆی.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە