سورەت 59 · جوزء 28
سورة الحشر · 59:24
هُوَ اللَّهُ الْخَالِقُ الْبَارِئُ الْمُصَوِّرُ ۖ لَهُ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَىٰ ۚ يُسَبِّحُ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ
هه‌ر ئه‌و خوایه به‌دیهێنه‌رو دروستکراوه، (له نه‌بوون هه‌رچی بۆی به‌دی ده‌هێنێت)، نه‌خشه و وێنه کێشه‌ره، ناوه پیرۆز‌و جوانه‌کان، هه‌مووی شایسته‌ی ئه‌ون، هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه ستایشی ئه‌و ده‌که‌ن، به‌ڕاستی ئه‌و زاته خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایه.
تەفسیر
اللە ئەو زاتەیە کە بەدیھێنەر (خالقی ھەموو دروستکراوەکانە، واتە بونەوەری لە نەبوونەوە ھێناوەتە بوون) و بەدیھێنەر و وێنە و نەخشەکێشی (ھەرشتێکە کە بیەوێت خەلقی بکات) ، ھەر شایستەی ئەوە ھەموو ناوێکی جوان وپاک (لەفەرموودەیەکی سەحیح دا ھاتوە کە بوخاری ومسلم ڕیوایەتیان کردووە کە دەفەمروێت: إن للە تسعە وتسعین إسماً مائە إلا واحداً، من أحصاھا دخل الجنة، وھو وتر یحب الوتر، واتە: اللە تەعالا نەوەد ونۆ ناوی ھەیە سەد ناو جگە لەیەکێک نەبێت، ھەر کەس بیانژمێرێت (وکار بەو ناوە جوانانە بکات وڕەوشتی خۆی پێ بڕازێنێتەوە)، پەروەردگار دەیخاتە بەھەشتەوە، اللە تەعالا تاکە وتاکیشی خۆش دەوێت، (واتە یەکخواپەرستی خۆش دەوێت) لەکۆتایدا دەفەرموێت : ھەرچی لە بوونەوەرە لە ئاسمانەکان وزەویدایە ھەمووی ستایش وتەسبیحاتی اللە تەعالا دەکەن، ھەر ئەو زاتەیە باڵادەست وکاربەجێ ودانا.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە