سورەت 59 · جوزء 28
هو الله الذي لا إله إلا هو · سورة الحشر 59:22
هُوَ اللَّهُ الَّذِي لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ عَالِمُ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ ۖ هُوَ الرَّحْمَٰنُ الرَّحِيمُ
خوا ئهو زاتهیه که جگه لهو خوایهکی تر نیه زانایه به ههموو نهێنی و ئاشکراکان، ئهو خوایه بهخشنده و میهرهبان و دلۆڤانه کانگای ڕهحم و بهزهییه.
تەفسیر
خوا ئەو زاتەیە کە جگە لە خۆی ھیچ پەرستراوێکی بەهەق نییە، وە زانایە بە ھەموو (کارو کردەوە و شتە) نھێنی (غەیبیاتەکان) و ئاشکراکانیش، هیچ شتێكی لا شاراوە نییە ، ھەر ئەویشە بە بەزەیی و بەخشندە و میھرەبان، ڕەحم و بەزەیی ئەو هەموو جیهانیانی گرتوەتەوە، پاكوبێگەردە لەهەموو كەم و كورتییەك، وە سەلامەتە لەهەموو عەیب و عارێك، بە ئایەت و نیشانە و موعجیزە بێ وێنەكانی ڕاستگۆیی پێغەمبەرەكانی سەلماندووە، چاودێرە بەسەر كاروكردەوەی بەندەكانیەوە، زاڵ و بەدەسەڵاتە و هیچ كەسێك زاڵ نابێت بەسەریدا، بەهێز و دەسەڵاتی خۆی هەموو شتێكی ژێر فەرمانی خۆی خستووە، گەورە و زاتێكی بەرزه و ستەم لەكەس ناكات، زۆرداران ملكەچی فەرمانەكانی خۆی دەكات، وە خاوەن شکۆیە و شایستەی ھەموو گەورەییەکە، پاکوبێگەردی بۆ زاتی پیرۆزی ئەو لەهەر شتێك کە ھاوەڵ پەیداکەران لەبت و دار دەیكەن بە هاوەڵ و شەریك بۆی.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە