سورەت 59 · جوزء 28
سورة الحشر · 59:21
لَوْ أَنْزَلْنَا هَٰذَا الْقُرْآنَ عَلَىٰ جَبَلٍ لَرَأَيْتَهُ خَاشِعًا مُتَصَدِّعًا مِنْ خَشْيَةِ اللَّهِ ۚ وَتِلْكَ الْأَمْثَالُ نَضْرِبُهَا لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ
ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه‌مان داببه‌زاندایه سه‌ر که‌ژو کێوێك، ده‌تبینی ملکه‌چ ده‌بوو، ورد‌و و خاش ده‌بوو، شه‌ق و په‌ق ده‌بوو، له ترسی فه‌رمانی خوا، له هه‌یبه‌تی گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی خوا، ئێمه ئه‌م نموونانه ده‌هێنینه‌وه بۆ خه‌ڵکی بۆ ئه‌وه‌ی بیربکه‌نه‌وه و ژیرییان بخه‌نه کار و شوین قورئانی پیرۆز بکه‌ون.
تەفسیر
(پاشان پەروەردگاری باڵادەست گرنگی وپلەوپایە وگەورەیی قورئانی پیرۆز بۆ مرۆڤەکان باس دەکات، تاوەکو بیر لەواتا وماناکانی بکەنەوە وبەدڵ وبیر وھۆشیان گۆێی بۆ بگرن، سەرزەنشتی مرۆڤەکان دەکات) ودەفەرموێت: ئەگەر ئەم قورئانەمان دابەزاندایە بۆ سەر کێوێک (بەو بەھێزی وقایمی وبەرزیەی خۆیەوە) ئەوە دەتبینی بە مل کەچی و لەترس وھەیبەتی اللە تەعالا پارە پارە و وورد وخاش دەبوو، ئائەمەش کۆمەڵە نموونەیەکن دەیانھێنینەوە بۆ خەڵکی تاوەکو بیر بکەنەوە (لە ماناکانی قورئان ودەسەڵاتی گەورەی پەروەردگار) وپەند وئامۆژگاری لێوەربگرن.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە