سورەت 58 · جوزء 28
سورة المجادلة · 58:8
أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ نُهُوا عَنِ النَّجْوَىٰ ثُمَّ يَعُودُونَ لِمَا نُهُوا عَنْهُ وَيَتَنَاجَوْنَ بِالْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَمَعْصِيَتِ الرَّسُولِ وَإِذَا جَاءُوكَ حَيَّوْكَ بِمَا لَمْ يُحَيِّكَ بِهِ اللَّهُ وَيَقُولُونَ فِي أَنْفُسِهِمْ لَوْلَا يُعَذِّبُنَا اللَّهُ بِمَا نَقُولُ ۚ حَسْبُهُمْ جَهَنَّمُ يَصْلَوْنَهَا ۖ فَبِئْسَ الْمَصِيرُ
ئایا سه‌رنجت نه‌داوه له‌وانه‌ی قه‌ده‌غه‌ی چپه‌یان لێ کراوه، که‌چی له‌وه‌ودوا هه‌ر ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی که لێیان قه‌ده‌غه‌کراوه، به‌رده‌وام خه‌ریکی چپه‌یه‌کن که هه‌مووی گوناهو دوژمنایه‌تی و نافه‌رمانی پێغه‌مبه‌ره، کاتێکیش دێن بۆ لات جۆرێک سڵاوت لێ ده‌که‌ن، که خوا به‌و شێوه‌یه سڵاوی لێ نه‌کردویت!! به‌گاڵته‌وه ده‌ڵێن: ئه‌وه بۆچی خوا سزامان نادات به‌هۆی ئه‌و قسانه‌وه که ده‌یڵێین!! ئه‌وانه دۆزه‌خیان به‌سه که بچنه ناوی و ببرژێنرێن تیایدا، ئای که سه‌رنجامێکی خراپه.
تەفسیر
(جولەکەکان کاتێک ئیماندارێک بەلایاندا بڕۆشتایە توانجێکیان لێ دەدا و لەناوخۆیاندا چپەیەکیان دەکرد، پەروەردگاریش قەدەغەی کردن لەم کارەیان) اللە تەعالا لێرەدا بە پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت: ئایا نەت بینین ئەو کەسانەی کە قەدەغە کران لە چپە کردن، کەچی دیسان گەڕانەوە سەر پیشەی خۆیان و وازیان نەھێنا لە چپەکردن و توانج دان لە ئیمانداران، وە بەردەوام خەریکی چپەیەکن کە ھەمووی گوناھـ و دوژمنایەتی و نافەرمانی پێغەمبەرە، وە کاتێکیش دێن بۆ لات - ئەی (موحەمەد)- بە جۆرێک سڵاوت لێ دەکەن کە اللە تەعالا بەو جۆرە سڵاوی لێ نەکردوویت (واتە: بەناشیرینترین شێوە کە دەیانوت: السام علیکم: واتە مردن و تیاچوون بۆ تۆ) وە لە نێوان خۆیاندا بەگاڵتەجاڕیەکەوە دەیانووت: با الله تەعالا سزامان بدات بەھۆی ئەم وتانەمان؟! (ئەی پێغەمبەر دڵگران مەبە) ئەوانە ئاگری دۆزەخیان بەسە کە بڕۆنە ناویەوە و سزای تیا بچەژن، بەڕاستی دۆزەخ سەرەنجامێکی خراپە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە