سورەت 58 · جوزء 28

سورة المجادلة · 58:9

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا تَنَاجَيْتُمْ فَلَا تَتَنَاجَوْا بِالْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَمَعْصِيَتِ الرَّسُولِ وَتَنَاجَوْا بِالْبِرِّ وَالتَّقْوَىٰ ۖ وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ

ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه کاتێک چپه ده‌که‌ن به‌یه‌که‌وه‌، چپه‌یه‌ک مه‌که‌ن که گوناهو دوژمنایه‌تی و نافه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر بێت، با چپه‌کانتان هه‌مووی ده‌رباره‌ی چاکه و خواناسی و پارێزکاری بێت، له‌و خوایه بترسن که هه‌ر بۆ لای ئه‌و کۆده‌کرێنه‌وه (بۆ لێپرسینه‌وه‌).

تەفسیر

ئەی ئەو کەسانەی کە باوەڕتان ھێناوە کە چپەتان کرد، چپەیەک مەکەن کە تاوان و دوژمنایەتی و بێ فەرمانی پێغەمبەری (صلی اللە علیە وسلم) تیادا بێت، با چپەکانتان باسی چاکە و لە خوا ترسان بێت، دەی کەواتە بترسن لە اللە تەعالا ، فەرمانەكانی بەجێ بهێنن و دووریش بكەونەوە لە ڕێگریەكانی، کە ھەر بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە و کۆدەکرێنەوە لە ڕۆژی دواییدا بۆ حیساب و لێپریسنەوە و پاداشتدانەوه و تۆڵە لێ سەندنەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە