سورەت 58 · جوزء 28
سورة المجادلة · 58:7
أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ۖ مَا يَكُونُ مِنْ نَجْوَىٰ ثَلَاثَةٍ إِلَّا هُوَ رَابِعُهُمْ وَلَا خَمْسَةٍ إِلَّا هُوَ سَادِسُهُمْ وَلَا أَدْنَىٰ مِنْ ذَٰلِكَ وَلَا أَكْثَرَ إِلَّا هُوَ مَعَهُمْ أَيْنَ مَا كَانُوا ۖ ثُمَّ يُنَبِّئُهُمْ بِمَا عَمِلُوا يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۚ إِنَّ اللَّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ
ئایه سه‌رنجت نه‌داوه که به‌ڕاستی خوا به هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ریدا هه‌یه زانا و ئاگایه، سێ که‌س نیه چپه بکه‌ن به‌یه‌که‌وه خوا جوار‌هه‌میان نه‌بێت، پێنج که‌س نیه ئه‌و زاته شه‌شه‌میان نه‌بێت، له‌و ژمارانه که‌متر یان زیاتریش نیه که ئه‌و لایان نه‌بێت و ئاگادار نه‌بێت به سرته و چپه‌یان، له‌هه‌ر شوێنێک و له‌هه‌ر کوێدا بن، پاشان له ڕۆژی قیامه‌تدا ئاگاداریان ده‌کاته‌وه به هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامیانداوه، چونکه به‌ڕاستی خوا به هه‌موو شتێک زانایه.
تەفسیر
ئایا نەتزانیوە (ئەی موحەمەد) کە پەروەردگارت زانا و ئاگادارە بەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدایە، چپەی ھیچ سێ کەسێک نییە اللە تەعالا چوارھەمیان نەبێت، وە چپەی ھیچ پێنج کەسێک نییە اللە تەعالا شەشەمیان نەبێت، وە لەو ژمارانە کەمتر یان زۆرتر لە ھەر کوێیەکدا بن اللە تەعالایان لەگەڵدایە، (واتە لەھەر جێگا و لە ھەرشوێنێکدا بن پەروەردگار ئاگادارە بە ھەڵسو کەوت و قسە و گوفتاریان)، پاشان لە ڕۆژی دوایدا پەروەردگار ھەواڵی ئەو کار و کردەوانەیان پێ دەدا کە کردبوویان، چونکە بێگومان اللە تەعالا بە ھەموو شتێک زانا و ئاگادارە، وە هیچ شتێكی لانهێنی و شاراوه نییه.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە