سورەت 58 · جوزء 28

سورة المجادلة · 58:4

فَمَنْ لَمْ يَجِدْ فَصِيَامُ شَهْرَيْنِ مُتَتَابِعَيْنِ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَتَمَاسَّا ۖ فَمَنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَإِطْعَامُ سِتِّينَ مِسْكِينًا ۚ ذَٰلِكَ لِتُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ ۚ وَتِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ ۗ وَلِلْكَافِرِينَ عَذَابٌ أَلِيمٌ

ئینجا ئه‌وه‌ی کۆیله‌ی ده‌ست نه‌که‌وت، ئه‌وه ده‌بێت دوو مانگ له‌سه‌ر یه‌ک به‌ڕۆژوو بێت پێش به‌یه‌کگه‌یشتنیان، جا ئه‌وه‌ی ناتوانێت به ڕۆژوو بێت، با شه‌ست هه‌ژار تێر بکات له ژه‌مێک خواردن، ئه‌وه‌ی که باسکرا بۆ ئه‌وه‌یه باوه‌ڕتان پته‌و بێت به‌خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (چونکه خوا چاره‌سه‌ر داده‌نێت بۆ گیروگرفته‌کان)، ئه‌و بڕیارانه‌ش سنووری خوان، بۆ ئه‌وانه‌ش که کافرن (ملکه‌چی فه‌رمانی خوا نابن) سزای به ئێش و ئازار بۆیان ئاماده‌یه‌.

تەفسیر

جا ئەگەر کەسێک نەیبوو یان نەیتوانی بەندە ئازاد بکات ئەوە با دوو مانگی تەواو لەسەر یەک بەڕۆژوو بێت بەبێ بچڕان، پێش ئەوەی لەگەڵ خێزانی جووت بێتەوە (جا ئەگەر بە بێ عوزرێکی شەرعی بەینی تێکەوت ئەوە دەبێت جارێکی تر لەسەرەتاوە دەست بکاتەوە بە ڕۆژوو گرتن، یان پێش تەواو بوونی ئەو دوو مانگە چویە لای خێزانی)، جا ئەگەر کەسێکیش نەیتوانی و لە توانایدا نەبوو ئەو دوو مانگە لەسەر یەک بە ڕۆژوو بێت، با خواردنی شەست ھەژار بدات (کە بۆ ھەر یەکێکیان نیو صاعە لە گەنم یان خورما یان برنج و ھاوشێوەکانی تا تێر دەبن) ئەو کەفارەتەش بۆ ئەوەیە کە باوەڕتان بە پەروەردگار و پێغەمبەرەکەی پتەوتر بێت، ئەمانەش سنوور و پاوانی خودان، وە ئەو بێباوەڕانەش کە نکۆڵی لەو فەرمانانە دەکەن سزایەکی بە ئێش و بە ئازاریان بۆ ھەیە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە