سورەت 58 · جوزء 28
سورة المجادلة · 58:5
إِنَّ الَّذِينَ يُحَادُّونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ كُبِتُوا كَمَا كُبِتَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ۚ وَقَدْ أَنْزَلْنَا آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ ۚ وَلِلْكَافِرِينَ عَذَابٌ مُهِينٌ
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی و دوژمنایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌که‌ن، سه‌رشۆڕ و خه‌جاڵه‌ت و شکست خورده‌ن، هه‌روه‌ک ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مان که سه‌رشۆر و خه‌جاڵه‌ت کران و تێکشکان، بێگومان ئێمه به‌ڵگه و نیشانه‌ی ڕوون و ئاشکرامان ناردۆته خواره‌وه له‌سه‌ر ئه‌م ڕاستیانه، جا بۆ ئه‌وانه‌ی که کافر‌و بێ باوه‌ڕن سزای ڕیسواکه‌ر ئاماده‌یه...
تەفسیر
بێگومان ئەوانەی دژایەتی اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی دەکەن ڕسوا و سەرشۆڕ دەکرێن، ھەروەک چۆن بێباوەڕانی پێش ئەوانیش ڕسوا و سەرشۆڕ بوون، جا بەڕاستی ئێمە بەڵگە و نیشانە گەلێکی ڕوون و ئاشکرامان ناردە خوارەوە (لەسەر گەورەیی و دەسەڵاتی اللە تەعالا وە ھەرکەسێکیش بێباوەڕیان پێ بکات) ئەوە بۆ بێباوەڕان سزای زۆر سەختی ڕسوا کەر ئامادەکراوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە