سورەت 58 · جوزء 28
سورة المجادلة · 58:3
وَالَّذِينَ يُظَاهِرُونَ مِنْ نِسَائِهِمْ ثُمَّ يَعُودُونَ لِمَا قَالُوا فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَتَمَاسَّا ۚ ذَٰلِكُمْ تُوعَظُونَ بِهِ ۚ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ
ئهوانهی وا به هاوسهرهکانیان دهڵێن و دوایی پهشیمان دهبنهوه لهوهی که وتویانه، ئهوه دهبێت کۆیلهیهک ئازاد بکهن پێش ئهوهی ئهو ژن و مێرده بهیهک بگهن، ئهو بڕیاره ئێوهی پێ ئامۆژگاری دهکرێت، خوایش ئاگاداره بهو کاروکردهوانهی ئهنجامی دهدهن...
تەفسیر
ئەو کەسانەی کە بە ژنەکانیان دەڵێن: تۆ وەک دایکم وایت و پاشان پەشیمان دەبنەوە لەوەی کە وتویانە و دەیانەوێت جووت ببن لەگەڵیاندا، پێویستە لە کەفارەتیدا بەندەیەک ئازاد بکەن پێش ئەوەی بەیەک بگەنەوە، ئەوەش کە اللە تەعالا واجبی کرد لەسەرتان لە ئازاد کردنی بەندە ئامۆژگارییەکە بۆتان، ئامۆژگاریتان پێ دەکرێت تا جارێکی تر ئەو وتانە نەیەتەوە بەدەمتانا، اللە تەعالایش ئاگادارە بەو کارو کردەوانە ئێوە دەیکەن، وه هیچ له كردەوەكانی ئێوەی لا شاراوه نیه.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە