سورەت 57 · جوزء 27
سورة الحديد · 57:29
لِئَلَّا يَعْلَمَ أَهْلُ الْكِتَابِ أَلَّا يَقْدِرُونَ عَلَىٰ شَيْءٍ مِنْ فَضْلِ اللَّهِ ۙ وَأَنَّ الْفَضْلَ بِيَدِ اللَّهِ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ ۚ وَاللَّهُ ذُو الْفَضْلِ الْعَظِيمِ
جا ئیتر خاوه‌نی کتێبه ئاسمانیه‌کان، با بزانن که‌ناتوانن چوارچێوه دانێن بۆ به‌خشنده‌یی و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خوا، خۆیان به‌هه‌ڵبژارده‌ی خوا بزانن، چونکه‌به‌خشش و ڕه‌حمه‌ت، ته‌نها به‌ده‌ستی خوایه و هه‌ر ئه‌و ده‌یبه‌خشێت به‌وانه‌ی که‌خۆی ده‌یه‌وێت، ئه‌و خوایه خاوه‌نی به‌خشش و ڕێز‌و میهره‌بانیه‌کی گه‌وره‌و بێ سنووره
تەفسیر
(ئەی ئیمانداران ) ئێمە باسی ئەو ناز و نیعمەت و پاداشتە گەورانەمان بۆ کردن کە بۆتان ئامادە کراوە لە ڕۆژی قیامەتدا، بۆ ئەوەی خاوەن کتێبە ئاسمانییە پێشوەکان، (وەک جولەکە و دیانەکان) بزانن کە ناتوانن ڕەحمەت و بەخشندەیی (اللە تعالی) قۆرخ بکەن ؛ بەشێوەیەک بیانەوێت بیدەن بە هەریەکێک خۆیان بیانەوێت وڕێگری لێبکەن لە هەرکەسێک خۆیان بیانەوێت، چونکە بەخشش و فەزڵ ھەر بەدەست پەروەردگارە، دەیبەخشێت بەوەی کە خۆی دەیەوێت و شایستەیە، وە (اللە تعالی) خاوەنی بەخشش و ڕێز و میھرەبانی فراوان و بێ سنورە، دەیبەخشێت بەوەی خۆی دەیەوێت لە بەندەكانی.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە