سورەت 58 · جوزء 28
سورة المجادلة · 58:1
قَدْ سَمِعَ اللَّهُ قَوْلَ الَّتِي تُجَادِلُكَ فِي زَوْجِهَا وَتَشْتَكِي إِلَى اللَّهِ وَاللَّهُ يَسْمَعُ تَحَاوُرَكُمَا ۚ إِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ بَصِيرٌ
ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) بێگومان خوا بیستی و وه‌ریگرت وتووێژی ئه‌و ئافره‌ته‌ی که گفتوگۆت له‌گه‌لدا ده‌کات ده‌رباره‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی، سکاڵای خۆیشی بۆلای خوا ده‌بات، خوایش گوێی له گفتوگۆکه‌تان بوو، به‌ڕاستی خوا بیسه‌رو بینایه. (چوار ئایه‌تی سه‌ره‌تای ئه‌م سووره‌ته ده‌رباره‌ی خه‌وله‌ی کچی ثه‌عله‌به‌و مێرده‌که‌ی هاتۆته خواره‌وه... ڕۆژێک مێرده‌که‌ی لێی تووڕه ده‌بێت و پێی ده‌ڵێت: تۆ له‌جێگه‌ی دایکمی، خه‌وله دێت بۆ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، باسه‌که‌ی بۆ ده‌گێڕێته‌وه، دوای تاوێک حاله‌تی وه‌حی به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ردا دێت و چوار ئایه‌تی سه‌ره‌تای ئه‌م سووره‌ته داده‌به‌زێت).
تەفسیر
- ئەی موحەمەد - بەڕاستی پەروەردگارت – اللە عزوجل- وتەی ئەو ئافرەتە (خەولەی كچی ثەعلەبه) ی بیست کە وتووێژی لەگەڵ دەکردی سەبارەت بە مێردەکەی (ئەوسی كوڕی صامت) –کە پێی وتبوو: وەک دایکم وایت- وە ئەویش سکاڵای خۆی بۆ لای خوای گەورە برد بۆ چارەسەر کردنی گرفتەکەی، لە کاتێکدا پەروەردگاریش گفتوگۆکەی ھەردوکتانی بیست، بێگومان الله تەعالا بیسەرو بینایە بەھەموو کار‌و کردەوەی بەندەكانی و هیچ شتێكی لا نهێنی و شاراوە نییه.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە