سورەت 57 · جوزء 27
سورة الحديد · 57:28
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَآمِنُوا بِرَسُولِهِ يُؤْتِكُمْ كِفْلَيْنِ مِنْ رَحْمَتِهِ وَيَجْعَلْ لَكُمْ نُورًا تَمْشُونَ بِهِ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ۚ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ
ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌باوه‌ڕتان هێناوه له‌خوا بترسن و پارێزگاربن و باوه‌ڕی پته‌و بهێنن به‌پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی، تا دوو به‌رابه‌ر پاداشت و ڕه‌حمه‌تتان به‌سه‌ردا ببارێنێت، هه‌روه‌ها نوور و ڕوناکیه‌تان پێ ببه‌خشێت له‌به‌ر ڕۆشناییه‌که‌ی دا چالاکی بنوێنن و ڕێبازی ژیان بگرنه‌به‌ر، تا لێتان خۆش ببێت، چونکه‌ئه‌و خوایه لێخۆش‌بوو میهره‌بانه
تەفسیر
ئەی ئەو کەسانەی ئیمان و باوەڕتان ھێناوە و فەرمانەکانی پەروەردگار جێبەجی دەکەن کە لەشەریعەتەکەیدا هاتووە، لە پەروەردگارتان بترسن و پارێزکاربن لە کارەکانتاندا، ئیمان بھێنن بە پێغەمبەرانی، ئەوسا (اللە تعالی) دوو بەرانبەر پاداشت و ڕەحمەتتان پێ دەبەخشێت لە بەرامبەر ئەوەی باوەڕتان بە (موحەممەد) پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) و پێغەمبەرانی پێشوو ھێنابوو، وە نوور و ڕووناکییەکتان پێ دەبەخشێت، تا بزانن بە چ شێوەیەک ژیانتان ببەنەسەر، وە لەسەر پردی (صراط) لە ڕۆژی قیامەت بەردەمتان ڕووناک بێت، ھەروەھا لە گوناھەکانیشتان خۆش دەبێت و دایاندەپۆشێت، ئەگەر لێیان پەشیمان ببنەوە و تەوبەیان لێ بکەن، (اللە تعالی) زۆر لێ‌خۆش بووە و ئێجگار بەڕەحم و میھرەبانە بەرامبەر بەندەكانی.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە