سورەت 57 · جوزء 27

سورة الحديد · 57:27

ثُمَّ قَفَّيْنَا عَلَىٰ آثَارِهِمْ بِرُسُلِنَا وَقَفَّيْنَا بِعِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ وَآتَيْنَاهُ الْإِنْجِيلَ وَجَعَلْنَا فِي قُلُوبِ الَّذِينَ اتَّبَعُوهُ رَأْفَةً وَرَحْمَةً وَرَهْبَانِيَّةً ابْتَدَعُوهَا مَا كَتَبْنَاهَا عَلَيْهِمْ إِلَّا ابْتِغَاءَ رِضْوَانِ اللَّهِ فَمَا رَعَوْهَا حَقَّ رِعَايَتِهَا ۖ فَآتَيْنَا الَّذِينَ آمَنُوا مِنْهُمْ أَجْرَهُمْ ۖ وَكَثِيرٌ مِنْهُمْ فَاسِقُونَ

له‌وه‌ودوا به‌شوێن پێغه‌مبه‌راندا پێغه‌مبه‌رانی ترمان ڕه‌وانه‌کرد، کۆتایی زنجیره‌ی ئیسحاقی کوڕی ئیبراهیممان هێنا به‌عیسای کوڕی مه‌ریه‌م، ئینجیلیشمان پێبه‌خشی سۆزو میهره‌بانیمان له‌دڵی ئه‌وانه‌دا که‌شوێنی که‌وتبووه‌دابین کرد، به‌ڵام ئه‌وان ڕه‌هبانیه‌ت و دووره‌په‌رێزیان له‌دنیادا کرده‌پیشه‌یان، وه‌نه‌بێت ئێمه ئه‌و حاڵه‌ته‌مان له‌سه‌ر فه‌رز کردبن، به‌ڵکو ته‌نها به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوامان لێ داوا کردبوون، که‌چی ئه‌وان ڕه‌هبانییه‌تیان به‌چاکی په‌یڕه‌و نه‌کرد، ئێمه‌ش پاداشتی ئه‌وانمان دایه‌وه که‌باوه‌ڕی ڕاست و دروستیان هه‌بوو، هه‌رچه‌نده‌زۆربه‌یان لارو وێرو خوانه‌ناس و یاخی ده‌رچوون

تەفسیر

بە دوای ئەواندا گەلێک پێغەمبەری ترمان بۆ گەلەکانیان نارد، وه بەدوای ئەوانیشدا عیسای کوڕی مەریەممان نارد - کە دواترین پێغەمبەر بوو لە نەوەی ئیسرائیل - وە ئینجیلمان بۆ نارد، وە بەزەیی و میھرەبانیمان خستە دڵی شوێنکەوتووانی، لەنێو خۆیاندا بەڕەحم وسۆز بوون، وبیدعە وشتی داهێنراویان هێنایە نێو ئاینەکەیانەوە، کۆمەڵێک لە شوێنەکەوتووانی ڕوویانکردە خەڵوەتخانە و لە خەڵکی دوور کەوتنەوە و وازیان لە ژنھێنان و پێکەوەنانی خێزان ھێنا، لە كاتێكدا ئێمە داوای شتی وامان نەکردووە لێیان، بەڵکو ئەوە داھێنانی خۆیانە لە دیندا، ئێمە داوای بەدەست ھێنانی ڕەزامەندی پەروەردگارمان لێ داوا کردبوون، بەڵام ئەوان ڕەھبانیەت و گۆشەگیرییان ھەڵبژارد و فەرمانی پەروەردگاریان پشتگوێ خست، ئێمەش پاداشتی ئەوانەمان بە چاکی دایەوە کە باوەڕی ڕاست و دروستیان ھەبوو، ئەوانی تریشیان (کە زۆربەیان بوون) لەڕێگای ڕاست ترازان و ڕوویانکردە خراپە و باوەڕیان بەوە نەبوو کە (موحەممەد) پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ھێنابووی بۆیان.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە