سورەت 57 · جوزء 27

سورة الحديد · 57:26

وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا وَإِبْرَاهِيمَ وَجَعَلْنَا فِي ذُرِّيَّتِهِمَا النُّبُوَّةَ وَالْكِتَابَ ۖ فَمِنْهُمْ مُهْتَدٍ ۖ وَكَثِيرٌ مِنْهُمْ فَاسِقُونَ

بێگومان ئێمه نوح و ئیبراهیممان ڕه‌وانه‌کردووه‌، له‌نه‌وه‌کانیشیاندا پێغه‌مبه‌رایه‌تی و کتێبی ئاسمانیمان دابه‌زاندووه‌، جا له‌نه‌وه‌کانیاندا که‌سانێک هه‌بوون که‌رێگه و ڕێبازی هیدایه‌ت و خواناسی گرتۆته‌به‌ر، زۆربه‌شیان خوانه‌ناس و لارو وێر بوون

تەفسیر

لەڕاستیدا ھەر ئێمە (نوح و ئیبراھیم) مان ڕەوانە کرد بە پێغەمبەرایەتی، پێغەمبەرایەتیمان لە نێوان نەوەکانیاندا بڕیاردا و کتێبی ئاسمانیمان دابەزاند، جا لە نەوەکانیاندا کەسانێک ھەبوون کە ڕێگە و ڕێبازی ھیدایەت و خواناسیان گرتەبەر، لە ھەمان کاتدا زۆربەیان کەسانێکی خوانەناس و لار و وێڕ و یاخی بوون و دەرچوون لە طاعەت و گوێڕایەڵی الله تەعالا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە