سورەت 57 · جوزء 27

سورة الحديد · 57:25

لَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلَنَا بِالْبَيِّنَاتِ وَأَنْزَلْنَا مَعَهُمُ الْكِتَابَ وَالْمِيزَانَ لِيَقُومَ النَّاسُ بِالْقِسْطِ ۖ وَأَنْزَلْنَا الْحَدِيدَ فِيهِ بَأْسٌ شَدِيدٌ وَمَنَافِعُ لِلنَّاسِ وَلِيَعْلَمَ اللَّهُ مَنْ يَنْصُرُهُ وَرُسُلَهُ بِالْغَيْبِ ۚ إِنَّ اللَّهَ قَوِيٌّ عَزِيزٌ

سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه پێغه‌مبه‌ره‌کانمان ڕه‌وانه‌کردووه‌هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌ڵگه و نیشانه‌و موعجیزه‌ی ڕوون و ئاشکراداو کتێبه ئاسمانه‌کانیشمان هێنایه خواره‌وه‌که‌له‌گه‌ڵ ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌دا بێت، ته‌رازوو پێوه‌ری شه‌رعی و دادپه‌روه‌رانه‌مان بۆ ڕوون کردونه‌ته‌وه‌تا خه‌ڵکی به‌عه‌داله‌ت و دادپه‌روه‌ریی ڕه‌فتار بکه‌ن، هه‌روه‌ها ئاسنیشمان دروست کردووه‌که‌مادده‌یه‌کی سه‌خت و ڕه‌قه‌و سوود به‌خشیشه بۆ خه‌ڵکی، تا ئه‌وه‌ی خوا ده‌یزانێ ل جیهانی واقعیشدا ده‌ربکه‌وێت که‌کێ پشتگیرو لایه‌نگری خواو پێغه‌مبه‌ره‌کانیه‌تی له‌کاتێکدا که‌ئه‌و زاته‌په‌نهانه‌، چونکه‌به‌ڕاستی خوا به‌هێزو باڵاده‌سته‌

تەفسیر

خەڵکینە دڵنیابن کە ئێمە پێغەمبەرانی خۆمان ڕەوانە کردووە ھاوڕێ لەگەڵ بەڵگە و نیشانە و موعجیزەی ڕوون و ئاشکرا، ھەروەھا کتێبی ئاسمانیمان لەگەڵیاندا ناردووە، وە لەگەڵیشیدا پێوەری شەرعی دادپەروەرانە، تا خەڵکی بەدادپەروەری ڕەفتار بکەن، ھەروەھا ئاسنیشمان بۆ ناردوون کە مادەیەکی سەخت و ڕەق و سوودبەخشیشە بۆ خەڵکی، چەک وشمشێری لێ دروست دەکرێت وە زۆر سودی تریشی ھەیە بۆتان لەکار وپیشەکانتان، مەبەست لەوانەی کە وترا ئەوەیە تا ئەوەی پەروەردگار دەیزانێت لە جیھانی واقعیشدا دەرکەوێت، کە كێ پشتگیر و لایەنگیری (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەیەتی (صلی الله علیه وسلم) وئاینەکەیەتی لەکاتی پەنھانیدا، دڵنیاش بن کەپەروەردگار خۆی ھێز ودەسەڵاتی بێ سنورە وھەر خۆشی باڵادەستە، وە ھیچ شتێکی لەفەرمانی دەرناچێ ودەسەوسانی ناكات.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە