سورەت 57 · جوزء 27
سورة الحديد · 57:24
الَّذِينَ يَبْخَلُونَ وَيَأْمُرُونَ النَّاسَ بِالْبُخْلِ ۗ وَمَنْ يَتَوَلَّ فَإِنَّ اللَّهَ هُوَ الْغَنِيُّ الْحَمِيدُ
یاخود ڕه‌زیلی ده‌که‌ن و فه‌رمان ده‌که‌ن به‌خه‌ڵکیش که‌ره‌زیل بن و ماڵ و سامان نه‌به‌خشن (بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، یان به‌هه‌ژاران و لێقه‌وماوان)، جا ئه‌وه‌ی پشت هه‌ڵکات له‌فه‌رمانه‌کانی خوا‌و ده‌ست نوقاو بێت، ئه‌وه‌بێگومان با چاک بزانێت که‌خوا هه‌ر خۆی بێ نیازه و سوپاسکراوه‌له‌سه‌ر به‌خششه‌بێ سنووره‌کانی.
تەفسیر
ئەوانەی کە ڕەزیلی و چروکی دەکەن - نابەخشن لەو ماڵ سامانەی کە پەروەردگار پێی بەخشیون - وە ھانی خەڵکیش دەدەن تا چروک و ڕەزیل بن، ئەوە زەرەر و زیانی ئەو ڕەزیلی و دەست نوقاندنەیان بۆ خۆیان دەگەڕێتەوە، وە ھەر کەسیش پشت بکات لە فەرمانی پەروەردگار، ئەوە ھیچ کات پەروەردگار زەرەر ناکات، بەڵکو تەنھا خۆیان زەرەر دەکەن، بێگومان پەروەردگار دەوڵەمەندە و بێ باکە و ھیچ پێویستی بە طاعەت و گوێڕایەڵی بەندەکانی نییە، لەزاتی خۆیدا ھەمیشە حەمد و ستایش کراوە و دەکرێت.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە