سورەت 57 · جوزء 27

سورة الحديد · 57:23

لِكَيْلَا تَأْسَوْا عَلَىٰ مَا فَاتَكُمْ وَلَا تَفْرَحُوا بِمَا آتَاكُمْ ۗ وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ

ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی که‌خه‌فه‌ت نه‌خۆن بۆ ئه‌وه‌ی له‌کیستان چووه‌و به‌وه‌ش دڵخۆش و غه‌ڕڕا نه‌بن که‌پێمان به‌خشیوون (واته‌که‌شخه‌نه‌که‌ن)، چونکه‌خوا که‌سانی خۆ به‌گه‌وره‌زان و فه‌خرفرۆشی خۆش ناوێت (ئه‌وانه‌ی به‌به‌خشینی به‌هره‌کان غه‌ڕڕا ده‌بن و خۆ باده‌ده‌ن و فیز ده‌که‌ن)....

تەفسیر

ئەمەش باش بزانن (ئەی خەڵکینە) تاوەکو خەمبار نەبن بەوەی کە ھەوڵدەدەن بۆ ھەندێک شت، کەچی دەستتان ناکەوێت و لە کیستان دەچێت، وە زۆر دڵخۆش نەبن بەوەی کەپێی بەخشیون، دڵخۆشییەکی وا کە کەرەمی پەروەردگارتان لەبیر بباتەوە و دەست بکەن بە خراپەکاری و ستەم، چونکە (اللە تعالی) کەسانی خۆبەگەورەزان و خۆھەڵکێش و فەخر و شانازیکەری خۆش ناوێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە