سورەت 57 · جوزء 27
سورة الحديد · 57:18
إِنَّ الْمُصَّدِّقِينَ وَالْمُصَّدِّقَاتِ وَأَقْرَضُوا اللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا يُضَاعَفُ لَهُمْ وَلَهُمْ أَجْرٌ كَرِيمٌ
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌خێر خوازن له‌پیاوان و ئافره‌تان، ئه‌وانه‌ی که‌قه‌رز ده‌ده‌ن به‌خواو ماڵ و سامانیان له‌پێناوی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌ودا ده‌به‌خشن، ئه‌وانه‌چه‌ند به‌رابه‌ر پاداشتیان ده‌درێته‌وه و پاداشتی به‌ڕێزو به‌نرخ چاوه‌ڕێیانه
تەفسیر
بەڕاستی ئەوانەی کە خێرەومەندن لە پیاوان و ئافرەتان، وە قەرز دەدەن بە پەروەردگاریان و ماڵ و سامانیان لەپێناو ئاینەکەیاندا بۆ ڕەزامەندی (اللە تعالی) دەبەخشن، بەبێ ئەوەی منەت بکەن وئازاری هیچ کەسێک بدەن بە قسە وکردەوە، پەروەردگار مژدەیان دەداتێ و دەفەرموێت: ئەوانە بەچەندەھا بەرانبەر پاداشتیان دەدەینەوە، ھەر چاکەیەک بە دە بەرامبەر تا حەوت سەد وزیاتریش دەدرێتەوە، بێگومان پاداشتی زۆر بەنرخ و بەڕێز لەلای (الله تعالى) چاوەڕێیانە، ئەویش بەھەشتە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە