سورەت 57 · جوزء 27

سورة الحديد · 57:17

اعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ يُحْيِي الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ۚ قَدْ بَيَّنَّا لَكُمُ الْآيَاتِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ

به‌ڕاستی چاک بزانن که‌هه‌ر خوا زه‌وی زیندوو ده‌کاته‌وه‌دوای مردنی (ئێوه‌ش ئاوا زیندوو ده‌کاته‌وه‌)، بێگومان به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری خۆمانمان بۆ ڕوون کردنه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ژیربن و بفامن

تەفسیر

تەماشا بکەن و بزانن کە (اللە تعالی) زەوی - لەدوای وشک بوونی گوڵ و گیا و مردنی سەوزایی - بەھۆی بارانەوە زیندوو دەکاتەوە، ئێمە گەلێک بەڵگە و شاھیدمان لەسەر دەسەڵات و توانای پەروەردگارمان بۆ خستوونەتە ڕوو تا بەڵکو بیر بکەنەوە و تێبگەن، بزانن ئەوەی کە زەوی زیندوو کردەوە لە دوای مردنی - مەبەستی سەوزکردنەوەی زەوییە دوای وشک بوونی - دەتوانێت ئێوەش زیندوو بکاتەوە لەدوای مردنتان، وە دڵی ڕەقبووشتان نەرم بکات.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە