سورەت 57 · جوزء 27
سورة الحديد · 57:16
۞ أَلَمْ يَأْنِ لِلَّذِينَ آمَنُوا أَنْ تَخْشَعَ قُلُوبُهُمْ لِذِكْرِ اللَّهِ وَمَا نَزَلَ مِنَ الْحَقِّ وَلَا يَكُونُوا كَالَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِنْ قَبْلُ فَطَالَ عَلَيْهِمُ الْأَمَدُ فَقَسَتْ قُلُوبُهُمْ ۖ وَكَثِيرٌ مِنْهُمْ فَاسِقُونَ
ئایا ئیتر ئه‌وه‌نه‌هاتووه بۆ ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕیان هێناوه، دڵه‌کانیان به‌نوری ئیمان ملکه‌چ ورو‌ناک بۆته‌ووه، ترسی خوای تێدا بڕوێنن به‌هۆی یادی به‌رده‌وامی خوا‌و ئه‌و قورئانه‌ی که‌ره‌وانه‌کراوه، وه‌ک ئه‌و که‌سانه‌نه‌بن که‌کتێبی ئاسمانییان بۆ ڕه‌وانه‌کرا، به‌ڵام دوای تێپه‌ر بوونی ماوه‌یه‌کی دوور‌و درێژ، دڵیان ڕه‌ق و ڕه‌ش بوو، زۆربه‌شیان یاخی و سه‌رکه‌ش و ناله‌بار ده‌رچوون
تەفسیر
ئایا کاتی ئەوە نەھاتووە کە ئیمانداران دڵیان نەرم ببێت وئارام بێتەوە بەناوھێنان و یادی پەروەردگار و بەو ڕاستییەی کە ھاتووەتە خوارەوە -مەبەستی قورئانە وئەوەى تێیدایە لەپەیمان وهەڕەشە-، وە بەھەموو دڵێکیانەوە ڕوو بکەنە فەرمایشتەکانی پەروەردگار و فەرمانەکانی بەچاکی جێبەجێ بکەن، وەکو جولەکەکان مەبن کە تەوراتیان بۆ نێردرابوو، ھەروەھا وەک دیانەکان (گاوڕەكان) مەبن کە ئینجیلیان بۆ نێردرابوو، لە دڵیان ڕەقیاندا، چونکە ماوەیەکی درێژ تێپەڕبووە لە نێوان ئەوان و پێغەمبەرەکانیان، بۆیە دڵیان ڕەق بوو بەهۆی بێئاگایی و بەیاد نەهێنانەوەیان، زۆربەیان پشتیان کردە فەرمانەکانی پەروەردگار و لە ڕێگای ڕاست لایاندا و توشی تاوان بوون؟!
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە