سورەت 57 · جوزء 27
سورة الحديد · 57:19
وَالَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ أُولَٰئِكَ هُمُ الصِّدِّيقُونَ ۖ وَالشُّهَدَاءُ عِنْدَ رَبِّهِمْ لَهُمْ أَجْرُهُمْ وَنُورُهُمْ ۖ وَالَّذِينَ كَفَرُوا وَكَذَّبُوا بِآيَاتِنَا أُولَٰئِكَ أَصْحَابُ الْجَحِيمِ
ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕیان هێناوه به‌خواو پێغه‌مبه‌ره‌کانی، ئا ئه‌وانه‌ڕاست و ڕاستگۆکانن، شه‌هیده‌کانیش لای په‌روه‌ردگاریان پاداشت و نوور و ڕوناکی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه، ئه‌وانه‌ش که‌باوه‌ڕیان نه‌هێناوه‌و ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆزانی، ئا ئه‌وانه‌نیشته‌جێی دۆزه‌خن
تەفسیر
بێگومان ئەوانەی کە ئیمان و باوەڕێکی تەواویان ھەیە بە (اللە تعالی) و بە سەرجەم پێغەمبەران بەبێ جیاوازی، ئەوە ئەوانە لەوپەڕی ڕاستگۆییدان، وە شەھیدەکانیش لای پەروەردگاریان پاداشتێکی بەڕێزیان بۆ ئامادە کراوە، وە نوور و ڕۆشنایی ئیمانەکەیان لەپێشیان و لای ڕاستیانەوە پێشیان دەکەوێت لە ڕۆژی قیامەتدا، بەڵام ئەوانەی کە کافرن و باوەڕیان بە (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی (صلی الله علیه وسلم) نەھێناوە و قورئان بەقسەی -بەکەلامی- پەروەردگار نازانن و باوەڕیان پێی نییە، ئا ئەوانە نیشتەجێی ناو ئاگری دۆزەخن، لە ڕۆژی قیامەت دەچنە ناو دۆزەخ و تێیدا دەمێننەوە و بەھیچ شێوەیەک ڕزگاریان نابێت و لێی نایەنە دەرەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە