سورەت 57 · جوزء 27

سورة الحديد · 57:11

مَنْ ذَا الَّذِي يُقْرِضُ اللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا فَيُضَاعِفَهُ لَهُ وَلَهُ أَجْرٌ كَرِيمٌ

ئایا کێ یه ئه‌وه‌ی قه‌رزی چاک ده‌دات به‌خواو ماڵ و سامانی ده‌به‌خشێت له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوادا، ئینجا خوایش پاداشتی بێ سنووری ده‌داتێ و بۆی چه‌ند به‌رابه‌ر ده‌کات، هه‌روه‌ها پاداشتی به‌رێزو به‌نرخی بۆ ئاماده‌کردووه‌

تەفسیر

ئاخۆ کێ ئامادەیە بۆ ئەوەی قەرز بە چاکی و ڕێک و پێکی و بێ منەت ببەخشێت بە (اللە تعالی)، تا ئەو زاتە پاداشتی بێ سنوری بداتەوە و چەند بەرانبەری بکات، جگە لەوەش لە ڕۆژی قیامەتدا پاداشتی بە نرخ و ڕێزداری بۆ ئامادە کردووە كەبەھەشتی بەرینە؟!

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە