سورەت 57 · جوزء 27
سورة الحديد · 57:10
وَمَا لَكُمْ أَلَّا تُنْفِقُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَلِلَّهِ مِيرَاثُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۚ لَا يَسْتَوِي مِنْكُمْ مَنْ أَنْفَقَ مِنْ قَبْلِ الْفَتْحِ وَقَاتَلَ ۚ أُولَٰئِكَ أَعْظَمُ دَرَجَةً مِنَ الَّذِينَ أَنْفَقُوا مِنْ بَعْدُ وَقَاتَلُوا ۚ وَكُلًّا وَعَدَ اللَّهُ الْحُسْنَىٰ ۚ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ
جا ئیتر ئه‌وه‌چیتانه‌و بۆچی ماڵ و سامانتان نابه‌خشین له‌رێگه‌ی خوادا، خۆ هه‌رچی له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه بۆ خوا ده‌مێنێته‌وه، بێگومان چوونیه‌ک نین ئه‌وانه‌تان که‌پێش ڕزگاری مه‌ککه، یاخود پێش سه‌رکه‌وتن، ماڵ و سامانی به‌خشیووه‌و جه‌نگاوه، چونکه‌ئه‌وانه‌پله‌و پایه‌یان زۆر به‌رزتره‌له‌وانه‌ی که‌دوای ڕزگاری مه‌ککه‌و به‌ده‌ست هێنانی سه‌رکه‌وتن ماڵ و سامانیان به‌خشیووه و جه‌نگاون، به‌هه‌ردوولاشیان خوا به‌ڵێنی به‌هه‌شتی به‌خشیووه، بێگومان ئه‌و خوایه ئاگایه به‌کاروکرده‌وه‌تان
تەفسیر
ئەوە چ شتێک ڕێگریتان لێ دەکات کە ماڵ و سامانتان نابەخشن لە ڕێگەی ئاینی پەروەردگار؟! مەگەر نازانن ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدایە ھەمووی (اللە تعالی) خاوەنیەتی، بێگومان ئەوانەی کە پێش فەتح و ڕزگارکردنی مەککە دەیانبەخشی و دەجەنگین لە پێناو پەروەردگاریان، وە شەڕیان دەکرد دژی کافرەکان بۆ سەرخستنی ئاینی ئیسلام، پاداشتیان وەکو ئەوانە نییە کە دوای ڕزگارکردنی مەککە بەخشینیان ھەیە و جەنگاون، بێگومان ئەوانەی پێش‌و پلە و پایە و پاداشتیان زۆر زیاترە لەوانەی کە دوای ڕزگارکردنی مەککە ماڵ و سامانیان بەخشیوە و جەنگاون، وە بۆ ھەر لایەکیان (اللە تعالی) بەڵێنی پاداشتی چاک و بەھەشتی بەرینی داوە، بێگومان پەروەردگار تەواو بە ئاگایە بە ھەموو کار و کردەوەکانتان و ھیچ شتێکی لێ ون نابێت، وە پاداشتی کردەوەکانتان دەداتەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە