سورەت 57 · جوزء 27

سورة الحديد · 57:9

هُوَ الَّذِي يُنَزِّلُ عَلَىٰ عَبْدِهِ آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ لِيُخْرِجَكُمْ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ ۚ وَإِنَّ اللَّهَ بِكُمْ لَرَءُوفٌ رَحِيمٌ

خوا ئه‌و زاته‌یه ئایه‌ت ڕوون و ئاشکراکانی قورئان داده‌به‌زێنێت بۆ سه‌ر به‌نده‌ی خۆی، تا له‌تاریکایی یه‌کان ده‌رتان بهێنێت و بتانخاته‌ناو نوور و ڕوناکیه‌وه‌، به‌ڕاستی ئنو خوایه به‌سۆزو میهره‌بانه بۆتان

تەفسیر

ھەر (اللە تعالی) خۆی ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانی قورئان ڕەوانە دەکات بۆ پێغەمبەرەکەی (صلی الله علیه وسلم) تا لە تاریکستانی بێ دینی و گوناھ و تاوان دەرتان بھێنێت و ڕزگارتان بکات و بتانخاتە نێو ڕۆشنایی ونووری ئیمان وزانستەوە، دڵنیا بن کە (اللە تعالی) سەبارەت بە باوەڕدارانەوە تەواو سۆزدار و میھرەبان و دلۆڤانە، کاتێک پێغەمبەرێکی ڕێ نیشاندەری موژدەدەری بۆ ناردوون.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە