سورەت 57 · جوزء 27
سورة الحديد · 57:12
يَوْمَ تَرَى الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ يَسْعَىٰ نُورُهُمْ بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَبِأَيْمَانِهِمْ بُشْرَاكُمُ الْيَوْمَ جَنَّاتٌ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ
ڕۆژێک دێت که‌ده‌بینیت پیاوانی ئیماندار‌و ژنانی ئیماندار به‌ره‌و به‌هه‌شت به‌ڕێ ده‌کرێن، نوورو ڕوناکایه‌کی ئاشکرا له‌به‌رده‌م و له‌لای ڕاستیانه‌وه ده‌ڕوا، فریشته‌کان پێیان ده‌ڵێن: مژده‌ی ئێوه ئه‌مرۆ باخه‌کانی به‌هه‌شته‌که‌چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ناویاندا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه تیایدا، ئا ئه‌وه‌یه سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی گه‌وره‌و بێ سنوور
تەفسیر
لە ڕۆژی قیامەتدا پیاوان و ئافرەتانی باوەڕدار دەبینیت کە نووری ئیمان بەردەمیان و لای ڕاستیان ڕووناک دەکاتەوە و دەکەوێتە پێشیان، پێیان دەوترێت: لە ئەمڕۆدا مژدەی خۆشی و کامەرانی بۆ ئێوەیە، کە باخ و باخاتەکانی بەھەشتی ڕازاوەیە، کەچەندەھا ڕووبار بەژێریاندا تێدەپەڕێت و بەھەتاھەتایی تیایدا دەمێننەوە، ئەویش سەرکەوتن و سەرفرازییەکی زۆر گەورەیە، کە هیچ خۆشی و قازانج و سەرکەوتنێکی تر پێی ناگات.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە