سورەت 50 · جوزء 26

سورة ق · 50:29

مَا يُبَدَّلُ الْقَوْلُ لَدَيَّ وَمَا أَنَا بِظَلَّامٍ لِلْعَبِيدِ

ئیتر قسه‌و بڕیاری من ناگۆڕێت و هه‌ڵناوه‌شێته‌وه.... من هێچ کات سته‌مکاریش نیم له‌به‌نده‌کانم.

تەفسیر

قسە و بڕیاری من نەگۆڕە و ھەڵناوەشێتەوە، وە لە بڕیاری خۆم پەشیمان نابمەوە، وە ستەم لە بەندەکانم ناکەم، بەکەمکردنەوەی چاکەکانیان یا زیادکردنی خراپە و تاوانەکانیان، بەڵکو ھەر کەسە و بەپێی بیروباوەڕ و کردەوەکانی خۆی، شایستەی چی بێت، بەو شێوەیە پاداشتی خۆی وەردەگرێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە