سورەت 50 · جوزء 26

سورة ق · 50:30

يَوْمَ نَقُولُ لِجَهَنَّمَ هَلِ امْتَلَأْتِ وَتَقُولُ هَلْ مِنْ مَزِيدٍ

ڕۆژێک دێت به‌دۆزه‌خ ده‌ڵێین: ئایا پڕ بوویت؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: ئایا که‌سی تر ماوه‌خه‌ڵکی زیاتر نیه؟!

تەفسیر

ئەو ڕۆژە بە دۆزەخ دەڵێین: ئایا پڕبوویت لە ئەو کافر و بتپەرست و تاوانبار و ستەمکارانەی کە فڕێدراوەتە ناوت و بەستە؟ دۆزەخیش لە وەڵامدا دەڵێت: ئایا ھی دیکە ھەیە؟! داوای زیاتر دەکات، وە تووڕەیە لەبەر پەروەردگاری.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە