سورەت 50 · جوزء 26

سورة ق · 50:28

قَالَ لَا تَخْتَصِمُوا لَدَيَّ وَقَدْ قَدَّمْتُ إِلَيْكُمْ بِالْوَعِيدِ

(جا ئه‌وکاته‌ی شه‌یتان و ئاده‌میزاد لای خوادا ده‌بێته کێشه‌یان، خوا بێ ده‌نگیان ده‌کات) ده‌فه‌رموێت: شه‌ڕه ده‌مێ له‌لای مندا مه‌که‌ن، به‌ڕاستی من پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی هاتنی ئه‌م ڕۆژه‌م خستبووه‌به‌رچاوتان و، پێم ڕاگه‌یاندبوون.

تەفسیر

(اللە تعالی) بە ھەردووکیان دەڵێت: لێرەدا لای من لەگەڵ یەکتر مەکەونە مشتومڕ، بەو کارەتان ھیچ سوودێک ناکەن، من ڕێگای ڕاستی ئاینم بۆ ڕوون کردبوونەوە لە ڕێگای پێغەمبەرانەوە، ئاگادارم کردنەوە کە ئەگەر ڕێگای ئیمان نەگرنەبەر و کردەوەی چاکە ئەنجام نەدەن وسەرپێچی فەرمانەکانم بکەن، ئەوە سەرەنجامتان ئەم ڕۆژە ڕەشە دەبێت کە ئێستا چاوەڕوانتان دەکات.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە