سورەت 50 · جوزء 26

سورة ق · 50:27

۞ قَالَ قَرِينُهُ رَبَّنَا مَا أَطْغَيْتُهُ وَلَٰكِنْ كَانَ فِي ضَلَالٍ بَعِيدٍ

هاوه‌ڵه شه‌یتانه‌که‌شی پاکانه‌ده‌کات و ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگارا، خۆ من له‌خشته‌م نه‌بردووه‌، من سه‌رکه‌شم نه‌کردووه‌، خۆی تاوانباره‌، به‌ڵام خۆی له‌نێو گومڕایی و سه‌رلێشێواویه‌کی دووردا نقووم بوو بوو.

تەفسیر

ئینجا ھاوەڵە شەیتانەکەیشی دیارە کە ئامادە کراوە، ئەویش پاکانە بۆ خۆی دەکات و دەڵێت: پەروەردگارا خۆ من لەخشتەم نەبردووە، من پاڵنەری نەبووم بۆ ئەو ھەموو گوناھ و تاوانە، بەڵکو ھەر خۆی لە نێو گومڕایی و سەرلێشێواوییەکی قوڵدا خۆی قەتیس کردبوو و لەهەق وڕاستی دووربوو.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە