سورەت 47 · جوزء 26
سورة محمد · 47:37
إِنْ يَسْأَلْكُمُوهَا فَيُحْفِكُمْ تَبْخَلُوا وَيُخْرِجْ أَضْغَانَكُمْ
خۆ ئه‌گه‌ر داوای به‌خشینی هه‌موو سامانتان لێ بکات و ئه‌رکێکی گران بخاته‌سه‌رتان، ئه‌وه‌ره‌زیل و به‌رچاو ته‌نگ ده‌بن، هه‌موو كینه و بوغزیشتان ده‌رده‌هێنێت.
تەفسیر
ئەگەر (اللە تعالی) داوای بەخشینی ھەموو ماڵ و سامانتان لێ بکات و ئەرکێکی سەنگین بخاتە سەرتان، ئەوە ڕەزیل و بەرچاو تەنگ و بێزار دەبن و ڕقتان ھەڵدەستێت و ھاوارتان لێ بەرز دەبێتەوە لەخەرجکردن لەپێناو خواى گەورە بەم شێوەیە، وە بە بەزەیی خۆی ئەم داوایەی لێنەکردون.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە