سورەت 47 · جوزء 26

سورة محمد · 47:38

هَا أَنْتُمْ هَٰؤُلَاءِ تُدْعَوْنَ لِتُنْفِقُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَمِنْكُمْ مَنْ يَبْخَلُ ۖ وَمَنْ يَبْخَلْ فَإِنَّمَا يَبْخَلُ عَنْ نَفْسِهِ ۚ وَاللَّهُ الْغَنِيُّ وَأَنْتُمُ الْفُقَرَاءُ ۚ وَإِنْ تَتَوَلَّوْا يَسْتَبْدِلْ قَوْمًا غَيْرَكُمْ ثُمَّ لَا يَكُونُوا أَمْثَالَكُمْ

ئا ئه‌وه‌ته‌ئێوه بانگ ده‌کرێن تا به‌خشینتان هه‌بێت له‌پێناوی خوادا، که‌چی هه‌تانه‌ره‌زیل و به‌رچاو ته‌نگه‌، خۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌زیل و به‌رچاو ته‌نگی هه‌بێت، ئه‌وه‌بێگومان هه‌ر ڕه‌زیلی له‌خۆی ده‌کات و زه‌ره‌ر له‌خۆی ده‌دات، چونکه‌هه‌ر خوا خۆی ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ نیازه‌، هه‌ر ئێوه‌ن هه‌ژارو نه‌دارو که‌مده‌ستن.. جا ئه‌گه‌ر ئێوه پشت هه‌ڵكه‌ن له‌م دین و به‌رنامه‌یه‌، خوا كه‌سانی چاكتر له ئێوه ده‌هێنێته مه‌یدان، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له ئێوه ناچن و وه‌ك ئێوه نابن.

تەفسیر

ئەوەتا ئێوە داوای ڕێژەیەک بەخشینتان لێ دەکرێت لەپێناو (اللە تعالی) دا، داوای بەخشینی ھەموو ماڵ و سامانتان لێ ناکات، لەگەڵ ئەوەشدا ھەتانە ڕەزیل و بەرچاو تەنگە و ئامادە نییە ھیچ ببەخشێت، ھەر کەس پیسکەیی بکا و ھیچ لە ڕێی (اللە تعالی) خەرج نەکات، ئەوە پیسکەییەکەی بۆ خۆی دەگەڕێتەوە، بەوەی پاداشتی چاکەکانی لەدەست دەدات و بێبەش دەبێت لێی، چونکە (اللە تعالی) دەوڵەمەند و بێ نیازە وپێویستی بەخەرجکردنی ئێوە نییە، ئەوە ئێوەن کە ھەژار و نەدارن، جا ئەگەر ئێوە پشت بکەنە ئەم ئاین و بەرنامەیە و کافر ببن و خەمی نەخۆن، (اللە تعالی) ئاینی خۆی هەر سەردەخات، بەڵکو ئێوە وەلا دەنێت و لەناوتان دەبات و کەسانێکی تری خەمخۆر و دیندار دێنێتە مەیدانەوە کە بەھیچ شێوەیەک لە ئێوە نەچن و وەکو ئێوەش نەبن، بەڵکو گوێڕایەڵی فەرمانەکانی (اللە تعالی)ن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە