سورەت 47 · جوزء 26

سورة محمد · 47:36

إِنَّمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا لَعِبٌ وَلَهْوٌ ۚ وَإِنْ تُؤْمِنُوا وَتَتَّقُوا يُؤْتِكُمْ أُجُورَكُمْ وَلَا يَسْأَلْكُمْ أَمْوَالَكُمْ

به‌ڕاستی ژیانی دنیا ته‌نها بریتیه له‌یاری و گه‌مه‌یه‌کی ته‌مه‌ن کۆتا، جا ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ بهێنن و پارێزکاربن، ئه‌وه‌خوا به‌چاکی پاداشتان ده‌داته‌وه‌، خوایش وه‌نه‌بێت داوای به‌خشینی هه‌موو سامانتان لێ بکات.

تەفسیر

ژیانی دونیا تەنھا ھەر گاڵتەبازی و فەرامۆشکارییە، مرۆڤی ژیر و عاقڵ خۆی سەرگەرم ناکات بەوانەوە و دواڕۆژی لەبیر بچێتەوە، ئێوە ئەگەر باوەڕداربن بە (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی (صلی الله علیه وسلم) و داواکاریەکانی (اللە تعالی) جێبەجێ بکەن و خۆتان لەگوناهـ و تاوان بپارێزن، (اللە تعالی) پاداشتی چاکتان بەتەواوەتی دەداتەوە و ھیچی لێ کەم ناکات، وە ھەرگیز لەبەرامبەردا داوای بەخشینی ھەموو دارایی و سامانتان ناکات، بەڵکو ڕێژەیەکی کەمی دیاریکردوە بۆ بەخشین و زەکات و خێر و خێرات.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە