سورەت 47 · جوزء 26
سورة محمد · 47:35
فَلَا تَهِنُوا وَتَدْعُوا إِلَى السَّلْمِ وَأَنْتُمُ الْأَعْلَوْنَ وَاللَّهُ مَعَكُمْ وَلَنْ يَتِرَكُمْ أَعْمَالَكُمْ
ئێوه سستی مه‌که‌ن و داوای ئاشتی پێش وه‌خت له‌دوژمنان مه‌که‌ن، چونکه‌هه‌ر ئێوه سه‌رکه‌وتوو ده‌بن، دڵنیا بن که‌خوایش له‌گه‌ڵتانه، کاروکرده‌وه‌تان به‌زایه نادات و لێی که‌م ناکاته‌وه.
تەفسیر
- ئەی باوەڕداران - ھەرگیز مەیەڵن سستی و لاوازی ڕووتان تێ بکات و داوای ئاشتەوایی پێش وەخت لە دوژمنان مەکەن، تا مەرجی خۆیان بەسەرتاندا نەسەپێنن، دڵنیاش بن کە ھەر ئێوە لە سەرئەنجامدا سەرکەوتن لە دونیادا و سەرفەرازی لە قیامەتدا بەدەست دەھێنن، (اللە تعالی) لەگەڵ ئێوەدایە و یاریدەدەرتانە و کار و کردەوە چاکەکانتان بەزایە نادات، بەڵکو بە گەورەیی خۆی پاداشتی باشتر و چاکترتان دەداتەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە