سورەت 47 · جوزء 26

سورة محمد · 47:34

إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا وَصَدُّوا عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ ثُمَّ مَاتُوا وَهُمْ كُفَّارٌ فَلَنْ يَغْفِرَ اللَّهُ لَهُمْ

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌بێ باوه‌ڕ بوون و به‌ربه‌ست و کۆسپیان ده‌خسته‌به‌رده‌م ڕێبازی خوا، پاشان مردن له‌کاتێکدا که‌کافر بوون، ئه‌وه‌هه‌رگیز خوا لێیان خۆش نابێت و چاوپۆشیان لێ ناکات.

تەفسیر

بێگومان ئەوانەی کە ڕێبازی کوفر و بێ دینی دەگرنەبەر و کۆسپ و لەمبەر دەخەنە بەردەم بڵاو بوونەوەی ئاینی (اللە تعالی) و ڕێگایان لەخەڵک گرتووە کە شوێنی ئەو دینە بکەون، پاشانیش بە کافری مردوون و پەشیمان نەبوونەتەوە، ئەوانە (اللە تعالی) نایان بەخشێت و تاوانەکانیان ناپۆشێت و بەڵکو سزایان دەدات بە ئاگری دۆزەخ ھەتاھەتایی تێیدا دەمێننەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە