سورەت 47 · جوزء 26
سورة محمد · 47:33
۞ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَلَا تُبْطِلُوا أَعْمَالَكُمْ
ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه! گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی خوا‌و فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر بن، کاروکرده‌وه‌چاکه‌کانتان پووچ و بێ نرخ مه‌که‌ن، (به ڕووپامایی و خۆ به‌زل زانین و په‌شیمان بونه‌وه‌له‌خێر ومنه‌ت کردن و.... هتد)
تەفسیر
ئەی ئەو کەسانەی ئیمان و باوەڕتان ھێناوە بە (اللە تعالی) و كار بە شەرعەكەی دەكەن، بەردەوام ھەوڵبدەن کە فەرمان بەرداری (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) بن، بە جێبەجێ كردنی فەرمانەكانی و دوور كەوتنەوە لە قەدەغەكراوەكانی، نەکەن کار و کردەوە چاکەکانتان پوچەڵ بکەنەوە (بەکافر بوون و ڕووپامایی و هتد).
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە