سورەت 47 · جوزء 26

سورة محمد · 47:32

إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا وَصَدُّوا عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ وَشَاقُّوا الرَّسُولَ مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ الْهُدَىٰ لَنْ يَضُرُّوا اللَّهَ شَيْئًا وَسَيُحْبِطُ أَعْمَالَهُمْ

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌بێ باوه‌ڕن و ڕێگه له‌بڵاوکردنه‌وه‌ی په‌یامی خوا ده‌گرن دژایه‌تی ڕێبازی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌که‌ن، دوای ئه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت و ڕاستیان بۆ ڕوون بۆته‌وه‌، ئا ئه‌وانه‌هه‌رگیز ناتوانن زیان به‌خواو ئاینی خوا بگه‌یه‌نن.... خوای گه‌وره‌ش له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا هه‌موو کاروکرده‌وه‌و پیلانیان پووچه‌ڵ ده‌کاته‌وه‌.

تەفسیر

بەڕاستی ئەو کەسانەی کەوا کافرن بە (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) و ڕێ لەخەڵک ئەگرن و ناھێڵن ڕێگای (اللە تعالی) بگرنەبەر و دژایەتی پێغەمبەر و ڕێبازەکەی دەکەن، پاش ئەوەی کە بۆیان دەرکەوتووە ڕێگای خواناسی و ڕاستگۆیی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، ئەوانە ھیچ زیانێک بە (اللە تعالی) ناگەیەنن، وە خۆیان ھیچیان دەست ناکەوێت و زەرەر دەکەن، وە (اللە تعالی) لە ئایندەیەکی نزیکدا ھەموو کار وکردەوە و ھەوڵ و کۆششیان پوچەڵ دەکاتەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە