سورەت 47 · جوزء 26
سورة محمد · 47:3
ذَٰلِكَ بِأَنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا اتَّبَعُوا الْبَاطِلَ وَأَنَّ الَّذِينَ آمَنُوا اتَّبَعُوا الْحَقَّ مِنْ رَبِّهِمْ ۚ كَذَٰلِكَ يَضْرِبُ اللَّهُ لِلنَّاسِ أَمْثَالَهُمْ
ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه چونکه‌به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌بێ باوه‌ڕ بوون شوێنی ناڕاستی که‌وتبوون... بێگومان ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕیان هێناوه و موسڵمان بوون، شوێنی حه‌ق و ڕاستیه‌ک که‌وتوون که‌له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌هاتووه، ئا به‌و شێوه‌یه خوا نموونه‌ی ئه‌و دوو کۆمه‌ڵه ڕوون ده‌کاته‌وه‌بۆ خه‌ڵکی (تا فریای خۆیان بکه‌ون).
تەفسیر
ئەو دوو دەستەیەش کە باسکرا، دوو دەرئەنجامیان ھەیە، چونکە کافر و بێباوەڕەکان بە (اللە تعالی) شوێنی پوچەڵ و ناھەقی کەوتوون، بەڵام ئەوانەی ئیمان و باوەڕیان بە (اللە تعالی) ھێناوە شوێن ئەو ھەق و ھەقیقەت و ڕاستیە کەوتوون کە لەلایەن پەروەردگاریانەوە بۆیان ھاتووە، ئا بەو شێوەیە پاداشتیان جیاوازە ھەروەک چۆن کردەوە و کرداریان جیاوازە، ئا بەو شێوەیە (اللە تعالی) حوکمی خۆی ڕووندەکاتەوە سەبارەت هەردوو کۆمەڵەکە : کۆمەڵی ئیمانداران، وکۆمەڵی کافران، وهەروەها خوا نمونەى (کردەوەى) خۆیانیان بۆ دەهێنێتەوە كە لە ئیمانداران خۆش دەبێت وکردەوەکانى بێباوەڕان پوچەڵ دەکاتەوە، لە پاشان ھەر کەسە و بەھاوشێوەکەی خۆی دەگات.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە