سورەت 47 · جوزء 26

سورة محمد · 47:2

وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَآمَنُوا بِمَا نُزِّلَ عَلَىٰ مُحَمَّدٍ وَهُوَ الْحَقُّ مِنْ رَبِّهِمْ ۙ كَفَّرَ عَنْهُمْ سَيِّئَاتِهِمْ وَأَصْلَحَ بَالَهُمْ

ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕیان هێناوه و کارو کرده‌وه‌چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه‌و باوه‌ڕیان هێناوه به‌و قورئانه‌بوو که‌بۆ محمد (صلى الله عليه وسلم) دابه‌زێنراوه‌، هه‌ر ئه‌ویش ڕاسته‌و له‌لایه‌ن په‌روه‌ردیگاره‌وه‌، ئه‌وانه‌خوا چاوپۆشی کردووه‌له‌هه‌موو گوناهه‌کانیان، چاکه‌شی ڕواندووه‌له‌دڵ و ده‌روونیانداو بۆچوونیانی ڕێک و پێک کردووه‌.

تەفسیر

بەڵام ئەوانەی ئیمان و باوەڕیان بە (اللە تعالی) ھێناوە و کار و کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە و باوەڕی تەواویان بەو قورئانە ھەیە کە بۆ موحەممەد (صلی الله علیه وسلم) نێردراوەتە خوارەوە، کە تاکە پەرتوکێکی (اللە تعالی) یە لەسەر زەویدا بەپاکی و بێ دەستکاری مابێت، ئا ئەوانە (اللە تعالی) لەسەرجەم گوناھەکانیان خۆش دەبێت وحاڵیان باش دەکات لە دونیا و قیامەتدا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە