سورەت 47 · جوزء 26
سورة محمد · 47:13
وَكَأَيِّنْ مِنْ قَرْيَةٍ هِيَ أَشَدُّ قُوَّةً مِنْ قَرْيَتِكَ الَّتِي أَخْرَجَتْكَ أَهْلَكْنَاهُمْ فَلَا نَاصِرَ لَهُمْ
زۆر شارو شارۆچکهمان لهناو برد، لهو شارهی کهتۆیان دهرکرد بههێزتر بوون، هیچ کهسیش نهیتوانی پشتیوانیان بێت.
تەفسیر
چەندەھا شار و شارۆچکەمان لەناو بردووە کە زۆر بەھێزتر و بەتواناتر بوون وماڵ وسامان ومنداڵیان زۆرتر بوو لەو شارەی کە تۆیان لێ دەرکرد (مەكکە)، لەناومان بردن و فەوتاندمان کاتێک پێغەمبەرەکەی (اللە تعالی) یان بە درۆ زانی و بەگوێیان نەدەکرد، ھیچ ھێزێک نەبوو پشتیوانییان لێ بکات و ڕزگاریان بکات لە سزای (اللە تعالی)، وە ھیچ ھێزێکیش ناتوانێت ڕێگرمان بێت لە لەناوبردنی (خەڵکی مەكکە) ھەر کاتێك بمانەوێت لەناویان بەرین.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە