سورەت 47 · جوزء 26
سورة محمد · 47:14
أَفَمَنْ كَانَ عَلَىٰ بَيِّنَةٍ مِنْ رَبِّهِ كَمَنْ زُيِّنَ لَهُ سُوءُ عَمَلِهِ وَاتَّبَعُوا أَهْوَاءَهُمْ
ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که‌له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ڕوونی پێگه‌یشتووه و، باوه‌ڕی دامه‌زراوی پێیه‌تی و له‌سه‌ری ده‌ڕوات، وه‌کو ئه‌و که‌سه‌وایه که‌کاروکرده‌وه‌ی ناشرین و نادروستی له‌به‌ر چاو ڕازێنرابێته‌وه، ئه‌و جۆره که‌سانه‌شوێنی ویست و ئاره‌زووی ناپوختی خۆیان که‌وتوون؟!
تەفسیر
ئایا ئەو کەسەی کە بەڵگەی بەھێزی لەلایەن پەروەردگاریەوە پێیە لەسەر ڕاستی و دروستی پەیامەکەی وە بە بەرچاو ڕوونی پەروەردگاری دەپەرستێت، وەکو ئەو کەسە وایە کە کار وکردەوە ناشیرین وناپەسەندەکانی بۆ ڕازێنرابێتەوە لەلایەن شەیتانەوە، ئەو جۆرە کەسانە ھەر شوێنی ویست و ئارەزووی ناپەسەندی خۆیان دەکەون، لە پەرستنی بتەکانیان و ئەنجامدانی کاری خراپە و بەدرۆ زانینی پێغەمبەرانی (اللە تعالی) و بەگوێ نەکردنیان؟
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە