سورەت 47 · جوزء 26
سورة محمد · 47:12
إِنَّ اللَّهَ يُدْخِلُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ۖ وَالَّذِينَ كَفَرُوا يَتَمَتَّعُونَ وَيَأْكُلُونَ كَمَا تَأْكُلُ الْأَنْعَامُ وَالنَّارُ مَثْوًى لَهُمْ
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕیان هێناوه وکارو کرده‌وه‌چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه، خوا ده‌یانخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه، که‌چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ناویدا ده‌ڕوات، ئه‌وانه‌ش بێ بڕوا بوون له‌م دنیایه‌دا ڕاده‌بوێرن و ده‌خۆن وه‌ک ئاژه‌ڵ، له‌ئاینه‌که‌شدا دۆزه‌خ جێ و شوێنیانه!
تەفسیر
ئەو کەسانەی باوەڕیان (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) ھێناوە و کار و کردەوەی چاکیان ئەنجام داوە، (اللە تعالی) دەیانخاتە بەھەشتێکی وەھاوە کە جۆگە و ڕووباری ساف لە بن خان‌و و درەختەکاندا دەڕوات، وە ئەوانەشی کە کافرن و ڕائەبوێرن لەژیانی دونیا بەشوێنکەوتنی شەهوەت وئارەزووەکانیان و وەکو چوار پێیەکان بۆ خۆیان دەلەوەڕێن، ھیچ خەم و خەفەتێکیان نییە تەنھا خەمی ورگ و داوێنیان نەبێ، سەرەنجامیش ئاگری دۆزەخ مەنزڵیانە لەڕۆژی قیامەتدا.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە