سورەت 46 · جوزء 26

سورة الأحقاف · 46:9

قُلْ مَا كُنْتُ بِدْعًا مِنَ الرُّسُلِ وَمَا أَدْرِي مَا يُفْعَلُ بِي وَلَا بِكُمْ ۖ إِنْ أَتَّبِعُ إِلَّا مَا يُوحَىٰ إِلَيَّ وَمَا أَنَا إِلَّا نَذِيرٌ مُبِينٌ

ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) پێیان بڵێ: که‌من یه‌که‌م پێغه‌مبه‌رو تازه‌په‌یدابوو نیم، ناشزانم چیم به‌سه‌ر دێت، چیش به‌سه‌ر ئێوه دێت؟ ( چونکه غه‌یب زان نیم و له‌نهێنی و شاراوه‌کان ئاگادار نیم )، من ته‌نها شوێنی ئه‌و وه‌حی و نیگایه ده‌که‌وم که‌پێم ده‌گات و من ته‌نها بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرام.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر- (صلی اللە علیە وسلم) بەو موشریک و بێباوەڕانە بڵێ: من یەکەم کەس نیم نێردراوبم بە پێغەمبەرایەتی، وە ئەوەی من بۆم ھێناون شتێکی نامۆ نییە، وە پێش منیش پێغەمبەری زۆر نێردراون، من نازانم (اللە تعالی)چی بەسەر من و ئێوەدا لە دونیادا دێنێ، من تەنھا شوێنی ئەوە دەکەوم کە (اللە تعالی) بۆمی ناردووە، من ھیچ ناڵێم یا ھیچ کارێ ئەنجام نادەم ئەوە نەبێت کە بە وەحی لەلایەن (اللە تعالی)وە بۆم دێ، وە من ھیچی تر نیم جگە لە ترسێنەرێکی ئاشکرا و ڕوون سەبارەت بە سزای خواى گەورە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە