سورەت 46 · جوزء 26
سورة الأحقاف · 46:10
قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِنْ كَانَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ وَكَفَرْتُمْ بِهِ وَشَهِدَ شَاهِدٌ مِنْ بَنِي إِسْرَائِيلَ عَلَىٰ مِثْلِهِ فَآمَنَ وَاسْتَكْبَرْتُمْ ۖ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ
هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ، باشه، ئه‌ی ئه‌وه چۆنه وحاڵتان چۆن ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن خواوه‌بێت و، ئێوه ئاوا بڕوای پێنه‌که‌ن؟! هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که‌شایه‌تێک له‌نه‌وه‌ی ئیسرائیل شایه‌تی داوه‌که‌چ ته‌ورات و، چ قورئان له‌یه‌ک سه‌رچاوه‌وه، ئه‌وه‌باوه‌ڕی هێنا به‌محمد ( صلی الله علیه وسلم ) و قورئان که‌چی ئێوه خۆتان به‌زل و گه‌وره‌زانی و، باوه‌ڕتان نه‌هێنا... بێگومان خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی ده‌سته‌ی سته‌مکاران ناکات.
تەفسیر
- ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) بەو بێباوەڕانە بڵێ: ئێوە پێم بڵێن ئەگەر دەرکەوت ئەم قورئانە لەلایەن (اللە تعالی) وە نێردراوە، وە ئێوەش باوەڕتان پێی نەھێنا و بەڕاستان نەزانی، ھەرچەندە زانایەکی نەوەی ئیسرائیل شایەتی لەسەر ڕاستی ئەم قورئانە داوە کە لەلایەن (اللە تعالی) وە نێردراوە، چونکە لە تەوراتدا ئەو ڕاستییەی بۆ دەرکەوتووە، ئێوە لوت بەرز بوون و باوەڕتان پێی نەھێنا، ئایا ئێوە زاڵم و ستەم کار نین؟ (اللە تعالی) ڕێنمایی کۆمەڵێک نادات بۆ لای هەق و ڕاستی کە ستەمکار بن.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە