سورەت 46 · جوزء 26

سورة الأحقاف · 46:8

أَمْ يَقُولُونَ افْتَرَاهُ ۖ قُلْ إِنِ افْتَرَيْتُهُ فَلَا تَمْلِكُونَ لِي مِنَ اللَّهِ شَيْئًا ۖ هُوَ أَعْلَمُ بِمَا تُفِيضُونَ فِيهِ ۖ كَفَىٰ بِهِ شَهِيدًا بَيْنِي وَبَيْنَكُمْ ۖ وَهُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ

یاخوا ده‌ڵێن محمد ( صلی الله علیه وسلم ) خۆی ئه‌م قورئانه‌ی هه‌ڵبه‌ستووه... پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر خۆم هه‌ڵم به‌ستبێت، ( ئه‌وه دڵنیابن خوا تۆڵه‌م لێده‌ستێنێت و سزام ده‌دات )، ئه‌و کاته ئێوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانن له‌خه‌شم و قینی خوا ڕزگارم بکه‌ن، جا هه‌ر خوا ده‌زانێت ده‌رباره‌ی ئه‌م قورئانه‌ئێوه چ دڕۆ و بوختانێک هه‌ڵده‌به‌ستن وتێیدا ڕۆده‌چن؟ له‌به‌ر ئه‌وه خوام به‌سه که شایه‌ت بێت له‌نێوان من و ئێوه‌دا، به‌ڕاستی ئه‌وزاته لێبوورده‌و به‌سۆزو میهره‌بانه ( بۆ ئه‌وانه‌ی په‌شیمان ده‌بنه‌وه له‌بیروبۆچوونه چه‌وته‌کانیان و ڕێگه‌ی ئیمان ده‌گرنه‌به‌ر ).

تەفسیر

بەڵکو ئەو کافرانە دەڵێن: موحەممەد خۆی بە درۆ ھەڵیبەستوە و داویەتییە پاڵ (اللە تعالی)، تۆش لە وەڵامیاندا پێیان بڵێ: ئەگەر خۆم ھەڵمبەستبێ وەک ئەوەی ئێوە دەیڵێن، (اللە تعالی) لەسەر ئەوە سزام بدا، خۆ ئێوە خاوەنی ھیچ دەسەڵاتێ نین، ئەی چۆن خۆم بەدەستی خۆم تووشی سزای (اللە تعالی) دەکەم ، بەوەی بە ناوی (اللە تعالی) وە قسە بکەم (اللە تعالی) لە ھەموو کەس باشتر دەزانێ ئێوە خۆتان نوقمی چ لێشاوێکی درۆ و دەلەسەیەک کردووە، بەوەی ڕەخنە لە قورئان دەگرن و تانەی لێ دەدەن، (اللە تعالی) بەسە شاھید بێت لە نێوانماندا، (اللە تعالی) دەبورێت لە گوناھی ئەو بەندەیەی کە تەوبە دەکات، وە زۆر بەبەزەییە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە